چالاکوانێکی پێشەیی مامۆستایان لە کرماشان دەستبەسە کرا

ک.م.م.ک:

پێنجشەمە 2ی پووشپەڕی 2722ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران، چالاکی پێشەیی مامۆستایان و مامۆستای فیزیک لە خوێندنگاکانی کرماشان، شەهریار نادری خەڵکی پاوەیان، بەبێ نواندنی فەرمانی دادوەری دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێی باسە کە ئەم چالاکی مامۆستایانە لە ساڵی 2716ەوە بە فەرمانی دەزگا ئەمنییەکان بۆ کرماشان دوورخراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراون، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە

شایانی باسه که، له ماوەی مانگی ڕابردوو دا پتر لە 40 مامۆستایی پیشەیی لە شارە کانی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە گیراون.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *