ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، لە ڕەوتی گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕێنی چالاکانی پیشەیی و مامۆستایان، لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، ٢٠ کەس لە چالاکانی پیشەیی و مامۆستایان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە پاش ئاشکرابوونی ناسنامەیان دەستبەسەر کران.
شیاوی باسە، ١٨کەس لە هاوڵاتیانی دەستبەسەرکراو ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لە سەقز بەشی زێویە بوون، کە تەنیا ناونیشانی ١١کەس لەوان ئاشکرا کراوە، کە بە شێوەی خوارەوەیە:
خالید عەبدووڵڵاهی، محەممەد فەتاحی، سلێمان عەبدی، عەزیز مەرزی، سولاح سورخی، لوقمان اڵڵا مردای، ئەحمەد قادری، کەیوان ئەحمەدی، خالید شێخی، ئەنوەر فەرەج زادە و سەلاح حسێنی و ناونیشانی ٧ کەسی دیکە تا ئێستە ئاشکرا نەکراوە و هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان بەدەستەوو نییە.
هەر لەم پێوەندییەدا، لە شاری دیواندەرە و سنەــیش دە کەس لە ئەندامانی ئەنجوومەنی مامۆستایان دەستبەسەر کراون کە ناونیشانیان بەم شێوەیە:
ئومێد شامحەممەدی، عوسمان ڕەزایی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەد زادە، چالاکانی پیشەیی مامۆستایان لە شاری دیواندەرە و هەروەها مریەم ئەحمەدی، ڕەزا ئەلیاسی، بەها مەلەکی، جەبار پاکزاد و فاتێح ئەسەدی لە مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی سنەــ ن.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، چالاکانی پیشەیی مامۆستایانی دەستبەسەرکراو لە شاری دیواندەرە و سنە پاش لێپرسینەوە، ناچار کران بەڵێنی نووسراوەیی بدەن بۆ ئەوەی بەشداری نەکەن لە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕێن.
ق.ش