گوڵاڵە مورادی مانی لەخواردن گرت

ک.م.م.ک:
دوشەممە ٢٦ ڕێبەندانی٢٧٢١ی کوردی، گوڵاڵە مورادی خەڵکی پیرانشار بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە دۆخی نادیار و نەبوونی ڕێکاری دادوەریی بەرامبەر بە دۆسیەی دەستبەسەرکردنی لەبەندیخانەی ژنانی ئێران لە ورمێی ڕوژھەڵاتی کوردستان، مانی لە خواردن گرت.
گوڵاڵە مورادی لە ڕۆژی شەممە، ٢٨ی خەزەڵوەری٢٧٢١ی کوردیەوە لەگرتوخانە دەستبەسەرە و لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا ئیزنی ھەبۆنی پارێزەری لێ زەوت کراوە.

هێزە ئەمنییەکان ئەو هاوڵاتییان بە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران تۆمەتبار کردووە” .
جێی بیرهێنانەوەیە، ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەزەڵوەر٢٧٢١ کوردی، هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران، گۆڵاڵە مورادی و دوو کوڕی ناوبراویان بە ناوەکانی مەتین و تاهیر بەزازیان دەستبەسەرکرد و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ بنکەی هەواڵگریی(ئیتلاعات) سوپای پاسدارانی ئێران لە ورمێ ڕۆژھەڵاتی کوردستان گواستەوە.
دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە لە ئیتلاعات، دوو کورەکەی گوڵاڵە مورادی ئازاد کران.

ش.م

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *