ک.م.م.ک:
بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە، شەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە جل مەدەنییەکانی حکوومەتی ئێران لە گۆڕەپانی بەهەشتی شاری پولدوختەر هێرشیان کردو سەر هاوڵاتییەک بە ناونیشانی ساسان ئیبراهیم نەژاد، دایانە بەر کوتەک و لێدان و دەستبەسەریان کرد.
بە پێی هەواڵەکە، ئیمامی جەماعەت و قایمقامەتی پولدوختەر سکاڵاکەرانت تایبەتی و دیاریکراوی ئەم هاوڵاتیەن و بە سازکردنی دۆسیەیەکی درۆیین، بڕیارە لە دادگا محاکمە بکرێت.
شیاوی باسە، هەندێ لە چالاکان لەم پێوەندییە کوتوویانو: دەستبەسەری، لێدان و نانەوەی دۆسیەی نوێ بۆ سازکردنی ترس و سام لە ناوبەری گەنجانی لوڕستانە کە لەم ڕۆژانەی دوایی ناڕەزایی خۆیان بە حکوومەت نیشان داوە.
ق.ش