لە سێدارەدانی دوو زیندانی لە ورمێ

ک.م.م.ک:
هەینی 20ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، دوو زیندانی بە ناوەکانی وەحید بێهمەرام کوڕی فەریدون و خەڵکی ورمێ و قلیچ شکووهی کوڕی عەزیز خەڵکی گوندی نێچەلان لە زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە ورمێ لەسێدارەدران.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو هاوڵاتییەیانە کە بەهۆی تاوانی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 20ی جۆزەردان لەسێدارەدراون.

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ڕابردوو کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، کە ڕۆژی پێنجشەممە 19ی جۆزەردان، ناوبراوەکان، لە بەشی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە گوازراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بۆ جێبەجێکردنی سزاکە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *