ک.م.م.ک:
دووشەمە 16ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، 12 زیندانی بەلووچ بەتۆمەتی “کوشتن” و “ماددە هۆشبەرەکان” بەفەرمانی دەسەڵاتدارانی دادوەری ئێران لە سیستان و بەلوچستان لەسێدارەدران.
ناسنامەی ئەوانەی تۆمەتبارن بە کوشتن بەم شێوەیەیە:
1- محەمەد عەلی کەهرازهی کوڕی گوڵ محەمەد، دانیشتووی خاش، ساڵی 2719 بە تۆمەتی “کوشتن” دەسبەسەر کراوە.
2- محەمەد عومەر کەهرازهی کوڕی گوڵ محەممەدی دانیشتووی خاش لە ساڵی 2719 لەگەڵ محەمەد عەلی برای دەستبەسەر کراوە.
3- مەهدی نەسیری 36 ساڵە خەڵکی زابۆل ساڵی 2718 دەستبەسەر کراوە.
4- “عیسای سەفەری” خەڵکی دۆزاپ.
5- حەمیدوڵڵا پالیز، خەڵکی دۆزاپ
هەروەها ناسنامەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی تاوانی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە لەسێدارەدراون بەم شێوەیەیە:
1- ئیبراهیم غەلجایی 25 ساڵە و خەڵکی دۆزاپ لە سالی 2718 دەسبەسەر کراوە.
2- جەلیل گۆرگیج، خەڵکی دۆزاپ، ساڵی 2719 دەسبەسەر کراوە.
3- نەسیر محەممەدانی کوڕی ئەسلەم، خێزاندار ،خەڵکی دۆزاپ ولە ساڵی 2713وە دەسبەسەر و لە زینداندا بوو.
4- محەمەد نەبی کەبدانی مەلای سونی مەزهەب، خێزاندار و خەڵکی دۆزاپ.
5- گۆرگیج کوڕی عەید محەمەد، دانیشتووی زەهەک، لە ساڵی 2719وە لە زینداندایە.
6- ئیبراهیم رەخشانی کوڕی محەمەد 32 ساڵە، خەڵکی دۆزاپ. ناوبراو لە ساڵی 2719ەوە لە زینداندا بووە.
پێویستە ئەوەش بخرێتە ڕوو کە ژنێکی بە ناسنامای (م. گورگیج) خەڵکی گوندی کەهەک-ی سەر بە زەهەک، کە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوسەرەکەی و لە ساڵی 2719ەوە لە زینداندایە، لە سێدارە دراوە.
پێویستی بەبیرهێناوەیە کە ناوبراوەکان ڕۆژی شەممە 14ی خەزەڵوەر بە مەبەستی لەسێدارەدان گوازرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی لە شاری دۆزاپ.
ع. س


