دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی خالید قوربانی دانیشتووی سنە، ٢٦ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری کامێران لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە کامێران بە بێ نواندنی هیچ چەشنە حوکمێکی قەزایی دەستبەسەر و پاشان بۆ لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە.


تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراوەوە ئاشکرا نەکراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *