ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێکی گەنج بە ناونیشانی ڕەسووڵ ڕەحمان ٢٦ساڵ تەمەن، خێزاندار و خاوەنی کچێکی منداڵ، خەڵکی گوندی شنیە سەر بە شاری قەڵادزێ سەر بە باشووری کوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران لە سنووری گۆڕشیری نۆکان سەر بە شاری سەردەشت بریندار کراوە.
بە پێی هەواڵەکە، فیشەک بەر دەست و پێی ئەم کۆڵبەرە کەوتووە و بە قورسی بریندار بووە و هەنووکە لە ناوەندێکی دەرمانی شاری قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.
ق.ش