ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی جۆزەردانی٢٧٢٢ی کوردی، مەجید کەریمی لە ئەندامانی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی سنە و کەڵاتەرزان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئێرانەوە ڕفێنرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم مامۆستایە لە گەڵ چەندد مامۆستایەکی دیکە لە مامۆستایانی سنەیی بۆ بەدواداچوونی دۆخی مەسعوود فەرهیختە لە مامۆستایانی دەستبەسەر کراو لە بەردەم ئیتلاعاتی سپای ئێران لەو شارە کۆببوونەوە لە لایەن چەندد کەسێک لە جلی مەدەنیان لەبەردا بوو سواری پیژۆیەکی سپی ـیان کرد و ڕفاندیان.
شیاوی باسە کە مەسعوود فەرهیختە مامۆستای ئیسلام شار و ئەندامی شۆرای هاوئاهەنگی و کۆمیتەی دانووستان بۆ ئازادی مامۆستایانە لە گەڵ ڕێوەبەری گشتی فێرکاری و پەروەردەی ئێران لە پارێزگای سنە بۆ ئەو شارە هاتبوو.
ق.ش


