دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە لایان حکوومەتی ئێران لە مەهاباد

ک.م.م.ک:

شەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی “شیلان پوور ئەمینی ” تەمەن ٣٨ ساڵ لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو؛ هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران لە کاتی سەرکوتی خەڵکی ناڕازی بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایان حکوومەتەوە ناوبراویان دەستبەسەر کردوە، و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێست.

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بار و دۆخی تەندروستی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *