درێژەی ئێعدامی زیندانیانی کورد لە لایەن دەست وپێوەندەکانی حکومییەوە لە کوردستاندا

لە درێژەی ئێعدامی زیندانیاندا لە ئێران بە تایبەت زیندانیانی کورد دیسان بەندیک لە دار درا

بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان ڕۆژی پێنج شەمە ۲٨ی گەلاوێژی ۹٥ی هەتاوی زیندانیی کورد” ئایدین تەیموور پور”بە تۆمەتی تایبەت بە مادە هۆشبەرەکان لە گرتوخانەی سەڵماس لە دار دراوە، ناو براو خەڵکی گوندی بالوی ورمێیە و دوای سزادانی بە ئێعدام هەناردەی زیندانی سەڵماس کرابوو.

ڕۆژی ۲۷ی گەلاوێژ بنەماڵەی ئایدین تەیموورپور کەبانگهێشت زیندان کرابوون بۆ دووایین جار لە زیندانی سەڵماس چاویان بە ڕۆڵەکەیان کەوت

ئەم بەندکراوە کە لە ئەساسدا خەڵکی گوندی “ئەسپی دەرە”ی سەڵماس بوە و پێشتر بەتۆمەتی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە لایەن سیستمی دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری ورمێ بە ئێعدام مەحکوم کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان