لە سێدارەدانی زیندانییەک لە خوڕەم ئاوا

ک.م.م.ک:
شەممە ۱۷ی گوڵانی ۲۷۲۲ی کوردی، حوکمی لەسێدارەدانی قوباد خوداکەرەمی، مامۆستای خانەنشین کراو لە زیندانی ناوەندی ئێران لە خوڕەم ئاوا جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە ناوبراو بە تۆمەتی «کوشتن» حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو و سەرلەبەیانی رێکەوتی ئاماژەپێکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەم ئاوا حکومەکەی لەسەر جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئامارە جیهانیەکان، ئێران زۆرترین رێژەی لەسێدارەدانی هاوڵاتیانی هەیە و لە پلەی هەرە سەر دایە.
ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *