ئەفشین ڕەشیدی بە دابینکردنی بارمتە ئازاد کرا

ک.م.م.ک:
دوشەممە 26ی گولانی 2722ی کوردی، ئەفشین ڕەشیدی، چالاکوانی کرێکاری بە دابینکردنی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی شارەکە ئازاد کرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست گەیشتووە، هاوڵاتییەکە بە بارمتەی 300 ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کراوە.

جێی ئاماژەیه که ئەفشین ڕەشیدی چالاکوانی کرێکاری ڕۆژی سێشەممە 6ی گولانی 2722دا، له گەڵ چەند چالاکوانێکی تری کرێکاری دەستبەسەرکرا و گوازرایەتەوه بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *