ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دوو هاووڵاتیی دانیشتوی مەریوان بە ناوەکانی “شادمان شەهریاری” و “محەمەد حسەێن دینپژوه”، بۆ ماوەی دە ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، بە شێوەی دڕندانە و بەبێ نواندنی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن یان هۆکاری دەستبەسەری ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
بنەماڵەی ئەو کەسانە بە دەربڕینی نیگەرانی لە نەبوونی هیچ زانیاریەک، داوای ڕوونکردنەوەی هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی نیشتەجێبوونی ئازیزانیان کردووە.
ئەم دەستبەسەریانە لە کاتێکدا ئەنجام دراون کە بە گوتەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە چەند هەفتەی ڕابردوودا فشار و ڕەوتی ئەمنیەتی لە شارەکانی کوردستان توندتر بوون و شەپۆلێکی نوێی پێشێلکردنی مافە مەدەنییەکانی بەدوای خۆی هێناوە.
ب.ئ


