بەرزاییەکانی بەربەزێن لە باشووری کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانی ئێرانەوە تۆپباران کرا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢١ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزەکانی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئێران بە بیانووی هەبوونگ حیزبە کوردییە ئوپوزیسۆنەکان، لە بەرزاییەکانی بەربەزێن لە باشووری کوردستان کەوتە بەر هێرشی تۆپخانە و کاتیۆشای ئەو هێزانەوە.

بە پێی هەواڵەکە، ئەم هێرشانە کاتژمێر ٨:٣٠ بە کاتی باشووری کوردستان بووە.

شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە خەسار و لێکەوتەی ئەم بۆردمانە نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *