تیرۆر و بێسەروشوێنکراوانهەواڵەکان

کرماشان: مردنی گەنجێک بە هۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١٦ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی موحسین عەباسی ٣٩ ساڵ تەمەن، کە لە لایەن هێزەکانی بە ناو ڕێگری کردن لە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و کەوتبوویە ژێر ئەشکەنجە و لێدانەوە.پاش گواستنەوەی بۆ زیندانی دیزەڵ ئاوای حکوومەتی ئێران لە کرماشان، بە هۆی قورسی ئەو ئەشکەنجانەی کرابوو گیانی لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو ڕێکەوتی ١ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە تۆمەتگەلی سەر بە ماددە هۆشبەرەکان لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ ئەوەی دانپێدانانی زۆرە ملەی لێوەر بگرن گرانترین ئەشکەنجە و ئازار درا.

ناوبراو بە هۆی ئەو برینانەی کە لە ئەشکەنجەدا کەوتبوویە گیانی پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی دیزەڵ ئاوا گیانی لە دەست دا.

ق.ش

Related posts

گۆران قوربانی ڕەوانەی زیندان کرا

کوژران و برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران

کرماشان: هاوڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا

Leave a Comment