ک.م.م.ک:
لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو هاوڵاتییەک بە ناونیشانی خالید سەیف پەناهی خەڵکی سنە لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر حسێن سەعیدی سێ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم حوکمە ڕۆژی دووشەممە١٩ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، لە بانگهێشت نامەیەکدا پێی ڕاگەیەندراوە و بە پێی کوتەی سەرچاوەیەکی متمانە پێکراو هیچ چەشنە ئاگادارکردنەوەیەکی پێشتر پێ نەگەیشتووە و بە بێ ئامادە بوونی خۆی حوکمەکەی بۆ دیاری کراوە.
شیاوی باسە کە ناوبراو لە نەورۆزی ئەمساڵ گەڵ دایکی بە ساڵاچووی بۆ ماوەی حەوتوویەک لە ماڵەوە بە شێوەی زیندانی ناو ماڵ ماوەتەوە بە نایاسایی و ئەم حوکمە بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران بەسەریدا سەپێنراوە.
جێی سەرنجە ناوبراو بەرانبەر بەم حوکمە ناڕەزایەتی بەرز کردۆتەوە داوای پێداچوونەوەی کردووە.
ق.ش


