مانگردن لە خواردنی دوو مامۆستای زیندانی کراوی مەریوانی

ک.م.م.ک:

دوو مامۆستای قوتابخانەکانی مەریوان بە ناوەکانی ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخاە، لە ئەندامانی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان لە ڕۆژی شەممە ١١ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردییەوە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن و بەردەوامن لەسەری.

شیاوی باسە کە ئەم دوو مامۆستایە ڕۆژی یەکشەممە١١ی گوڵان هاوکات لە گەڵ شەعبان محەممەدی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و هەر لەو کاتیشەوە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

جێی سەرنجە، ئیسکەندەر لوتفی چالاکی پیشەیی مامۆستایان و پشکنەری شۆرای هەماهەنگی دامەزراوەگەلی پیشەیی فەرهەنگیان، پێشتریش بە بۆنەی هەڵسوڕان و چالاکییەکانیەوە پێشینەی دەستبەسەری و مەحکووم کرانی هەبووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *