بانگهێشتی دوو چالاکی پیشەیی مامۆستایانی کرماشان بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلاب

ک.م.م.ک:

لە ڕێکەوتی ١٠ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو چالاکی پیشەیی مامۆستایان وخانەنشینکراوی بە ناوەکانی عەلی سادقی و خان عەزیز ئیسماعیلی لە کرماشان لە ئاگانامەیەکدا بانگهێشتی لقی ٤ی لێکۆڵەرەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئێران لەو شارە کران و داوایان لێکراوە کە لە ماوەی ٥ڕۆژدا خۆیان بە لقی ٤ی لێکۆڵەرەوەی ئەم دادسەرایە بناسێنن.

بە پێی هەواڵەکە، لە داواکار نامەکەدا ئاماژەیەک بە وردەکاری دۆسیە و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی ئەم مامۆستایانە کراوە نەهاتووە.

شیاوی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوو و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارەوە و پێشێلکاری مافی مامۆستایان لە ئێران و بەتایبەتی کوردستان چالاکانی پیشەیی مامۆستایان دەستیان دایە خۆپیشاندان و داوای مافە زەوتکراوەکانیان کرد و بەم بۆنەوە هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیان کوتایە سەر ئەم مامۆستایانە و هەندێکیان بریندار و قۆڵبەست کران و لە هەموو شارەکانی کوردستانیش چالاکانی پیشەیی بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان دەکرێن و دۆسیەیان بۆ دەپێچرێتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *