ژنە شارۆمەندێک خەڵکی شاری بانە،لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەنی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لێپرسینهوە و هەڕەشەی لێ دەکریت.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،(تروسکە وەیسی) ۲۷ساڵان کچی ئەحمەد،لە لایەن ئیدارە ئیتلاعاتەوە بە ناردنی نامەێەک بۆ کاتژمێر ۸ڕێکەوتی ۲۳گەلاوێژ بانگهێشتی ئیتلاعات کرا.
(تروسکە ویسی)بۆ ماوە ۲٥کاتژمێر لێپرسینەوەی لە سەر کرا،و کەوتە بەر هەڕەشە و ترساندنی هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری بانە.
هۆکاری بانگهێشت کردنی ناوبراو بۆ ئیدارەی ئیتلاعات هەبونی پیوندی تەلەفونی لە گەڵ لایەنێکی کوردیدا دەستنیشان کراوە.
ڕۆژی یەک شەممە ۲٤گەلاوێژی۱۳۹٥هەتاوی وپاش ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی بەڵێنیان لە ناوبراو وەرگرتوە کە هیچ جۆرە چالاکیەکی نەبێت و هیچ جۆرە پیوندیکی لە گەڵ لایەنی کوردی نەگرێت ،لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە شێوەی مەرجدار ئازاد دەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان