گوڵاڵە مورادی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٤ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، گوڵاڵە مرادی زیندانی سیاسیی ژنی خەڵکی پیرانشار پاش تێپەڕاندنی ساڵێک و حەوت ڕۆژ دەستبەسەری کاتی، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە ئەم ژنە چالاکە سیاسییە، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگا، لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ ئازاد کراوە.

گوڵاڵە مورادی لە ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی کوردی، بە شێوەی هەڵپەسێردراو لە دەستبەسەریدایە و لە ماوەی دەستبەسەری لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران ئەم هاوڵاتییەیان بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کردووە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران گوڵاڵەی موردای هاوکات لە گەڵ دوو منداڵەکەی بە ناوەکانی مەتین بەزازی و تاهیر بەزازی دەستبەسەر و ئەوانیان بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ ڕاگواستبوو.

ئەم بنەماڵەیە پاش کوژرانی عوسمان حاجی حسەینی، لە ئەندامانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و کوڕەکانی گوڵاڵە مورادی پاش کۆتای لێپرسینەوە ئاازاد کران.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *