مردنی کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی شنۆ

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێنجشەممە ١ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، لە ناوچەی سنووری شنۆ، کۆڵبەرێک پاش ڕاوەدوونانی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە، دڵی ڕاوەستا و گیانی لە دەست دا.

بە پێی هەواڵەکە، ناونیشانی کۆڵبەرە گیان بەختکردووەکە، ئەفشار دەربانی خەڵکی گوندی هەق سەر بە شاری شنۆ، خێزاندار و باوکی منداڵێک ڕاگەیەندراوە.

شیاوی باسە، تەرمی ئەم کۆڵبەرە گیان بەخت کردووە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی یاسایی ڕەوانەی لێکۆڵینەوەی پزیشکی یاسایی شاری نەغەدە کراوە.

جێی سەرنجە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خەڵکی ناوچە سنوورییەکان بە بۆنەی نەبوونی هەلی کار ڕوویان لە کۆڵبەری کردووە و ساڵانە دەیان کەس بە بۆنەی مەترسی سرووشتی یان تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران یان بریندار و کەمئەندام دەبن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *