ژنێک لە بۆکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


ک.م.م.ک

پێنج شەممە 25ی خاکەلێوەی 2722 کوردی، هاوڵاتییەکی ژن لە بۆکان لە ڕێگای خۆهەڵواسینەنەوە هەوڵی خۆکوژیدا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵەکە، ئەو هاوڵاتییە ناوی “لەیلا ئیسلامی” کچی محەمەد و خەڵکی ئاوایی “چەکشە” سەر بە سەقزەو لە شاری بۆکان نیشتەجێ بووە. ئاماژە کراو هۆکاری خۆکوژی ناوبراو کێشەی بنەماڵەیی بووە.

ڕێژەی خۆکوژی لە ئێران لە چەند ساڵی ڕابردوو ڕووی لە زیاد بوون کردووەو کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری، هەڵکشانی ڕێژەی هەژاری و شێواوی بازار لە هۆکارە هەرەسەرەکیەکانی بەرزبونەوەی ڕێژەی خۆکوژی لەقەڵەم دەدرێت.

گ.ب

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *