ئازادی محەممەد سەلیمی لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی محەممەد سەلیمی خەڵکی شاری سەقز بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە گرتووخانو ئەمنییەکانی ئێران لە شاری سنە ئازاد کرا.
جێی بیرهێنانەوەیو کە، ئەم هاوڵاتییە ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ئێران لە سنە ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە کە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەری بووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانە پەیوەستی محەممەد سەلیمی کراون بە دەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *