ک.م.م.ک:
سێشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، سێ کۆڵبەری خەڵکی پاوە و سەلاسی باوەجانی بە هۆی تەقەی فیشەکی ساچمەیی لە لایەن هێزە سنوورییەکانت حکوومەتی ئێرانەوە لە سنووری نەوسوود سەر بە کرماشان بە گرانی برینداربوون.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بە بێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرانەیان کردە ئامانجی چەکەکانیان و بە هۆی ئەم هێرشەوە ئەم کۆڵبەرانە خەساری جەستەیی گرانیان بەرکەوت.
ئەم کۆڵبەرە بریندار کراوانە بۆ چارەسەری بۆ ناوەندێکی دەرمانت گوازرانەوە.
ناونیشانی یەکێک لەم کۆڵبەر بریندارانە”ئاکۆ خودامرادی فەڕ” خەڵکی سەلاسی باوەجانی ڕاگەیەندراوە و ناونیشانی دوو کۆڵبەرەکەی دیکە تا ئێستە ڕانەگەیەندراوە.
ق.ش