ک.م.م.ک:
چوارشەممە 25ی رەشەمەی 2721ی کوردی،
هاوڵاتییەکی ژن بە ناوی شلێر ئەحمەدی کچی مستەفا،خێزاندار و دایکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی قزلکۆپی سەربە مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵەکە دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەری ئەنجام دراوە.
شایانی باسە، کە ئەو هاوڵاتییە لە کاتی دەستبەسەری دا لە مافی هەبوونی “پارێزەر و سەردانی بنەماڵە” بێبەش کراوە.
تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو ئەو هاوڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی لەسەرییان هەیە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س