مانگرتن لەخواردنی شاکر بێهروز و گواستنەوەی نایب عەسکەری بۆ قەرەنتینە

ک.م.م.ک:
سێشەممە 9ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، نایب عەسکەری، زیندانیی سیاسی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ، دوای دەمەقاڵێ لەگەڵ پاسەوانانی زیندان، لە بەشی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتییەوە گوازرایەوە بۆ قەرەنتینەی ئەو زیندانە.

لەڕاپۆرتێکی تردا کە لەزاری شەبەکەی (تۆڕی)مافی مرۆڤی کوردستانەوە هاتووە، شاکر بێهروز، زیندانی سیاسی- کە بە لەسێدارەدان سزادراوە- بە بیانووی چاوپێکەوتنی حزوری بانگکراوە بۆ نووسینگەی پاسەوانی زیندانەکە و گوازرایەوە بۆ بەشە ناوخۆییەکانی ژمارە دووی زیندانی ئێران لە ورمێ.

ئەو زیندانییە لە دژی ئەو هەڵسوکەوتی پاسەوانانی زیندانەکە مانی لە خواردن گرتووە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *