هاوڵاتیەکی پیرانشاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
شەممە 28ی ڕەشەممەیی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی بە ناوی بەهمەن چەشتە تەمەن 48 ساڵ کوڕی حەسەن و خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی راپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەو هاوڵاتییەیان لە بەردەم ئاگرکوژێنەوەی ئەو شارە دەستبەسەرکردوە بەبێ ئەوەی هیچ فەرمانێکی دادوەرییان پێشکەش بکەن.

تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی لەسەری هەیە، هیچ زانییارییەک بەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *