بەسەرهاتی زیندانیسلایدەرهەواڵەکان

ئاکۆ بەهرامی بە شێوەیەکی کاتی لە گرتووخانەکانی ئێران ئازاد کرا

ک.م.م.ک:
پێنجشەمە 26ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی ئاکۆ بەهرامی خەڵکی تازەئاوای سەر بە شارستانی سەلاسی باوەجانی بە شێوەی کاتی تا کاتی تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەکانی ئێران لە شاری کرماشان ئازاد کرا.


جێگای باسە کە، ناوبراو لە ناوەڕاستی مانگی ڕەشەممە لە کاتی گەرانەوە لە هەرێمی کوردستان(باشوری کوردستان) بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ئێران لە کرماشان.


شایانی باسە، کە ئەو هاوڵاتییە بەپێی فەرمانی هێزە ئەمنییەکانی ئێران مافی ئەوەی نییە تا ئاگاداری دووەم شاری سەلاس بابەجانی بەجێبهێڵێت.


تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەر کردن و تۆمەتانەی لەسەری هەیە، هیچ زانییارییەک لەبەر دەست نییە.
ع. س

Related posts

مەترسی مینە شاراوەکان بەهۆی لافاوەوە و هاتنیان بۆ شوێنی هاتووچۆی خەڵک

سنە؛ ئەمجەد گریاخیز، چالاکی کرێکاری، بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا

Rahim Kholafai

شــنۆ؛ خۆکوژی هاوڵاتییەک

Leave a Comment