بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان” تاهیر قادرزادە”مامۆستای بیرکاری قوتابخانەکانی شاری “سەقز” لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئەم شارە ۳ساڵ زیندانی بەشێوەی هەڵواسراو(تعلیقی) بۆدیاری کرا ،ئەمە لەکاتێکدایە کەناوبراو پێشتر لەدادگا ۳مانگ وڕۆژێک زیندانی تەعزیری بۆدیاری کرابوو.
تاهیر قادرزادە لەچالاکانی ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی ئێرانە کەپێشتر بە ئاژاوەنانەوە لەبیروڕوانینی گشتی وچالاکی لەڕێخستنی ناڕەزایەتی وگربوونەوەی مامۆستایانی قوتابخانەکان تاوانبار کرابوو ولەدەنگی نوێی دادگای پێداچوونەوە ،۳ساڵ زیندانەکەی لەلقی۵ی دادگای شۆڕشی شاری؟سەقز دیاری کراوە وگۆڕانی بەسەردانایەت.
جێگەی باسە کەئەم مامۆستا سەقزییە لەڕەشەممەی ۹۴ بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی دەسبەسەر کرابوو ودواتر بەدانانی بارمتە ئازاد کرجێگەی تێڕامانە کەکۆماری ئیسلامی ئێران هیچ چەشنە ناڕەزایەتییەک وەرناگرێ وبەتوندوتیژی تەواوەوە لەگەڵی دەجووڵێتەوە وبەوجۆرەی کەئاگادارین ،زیندانەکانی ئێران ڕێژەیەکی بەرچاو لە چالاکانێ مەدەنی،سیاسی، پارێزەر وڕۆژنامەوان و… لەخۆگرتووە وئامارەکان دەرخەری ڕێژەیەکی زۆری زیندانی لە توێژی ڕووناکبیرە لەزیندانەکانی ئێران وڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ گوشار وسەرکوتی دەوڵەتی ئێران لەکۆمەڵگای ئێران بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی لەگەشە سەندندایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


