تەقینەوەی مین کوژران و برینداربوونی دوو کەسی لێکەوتەوە

KMMK:

چوارشەممە 19ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، بەهۆی تەقینەوەی مین لە فازی 5ی خانووەکانی کۆمیتەی ئیمدادی خومەینی شاری مێهران، کوژرانی کەسێک و برینداربوونی کەسێکی دیکەی لێکەوتەوە.

بە پێی هەواڵەکانی KMMK، ئەم دوو هاوڵاتییە بریتی بوون لە ژنێک و پیاوێک کەسەرقاڵی کڕین و فرۆشتنی ئاسنەواڵە لەو شارەدا بوون.

بە پێی هەواڵەکە، پیاوەکە هەر بە خێرا گیانی لە دەست دەدات و ژنەکەیش بریندار بووە و بۆ ناوەندێکی تەندرووستی شاری ئیلام ڕاگوازراوە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ناونیشانی ئەم دوو هاوڵاتییە ئاشکرا نەکراون.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵانە لە کوردستان، خەڵکانێکی زۆر دەبن بە قوربانی مینە چێنراوەکانی دوو دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی ئێراق، کە پاش شەڕی هەشت ساڵە هەڵنەگیراونەتەوە و پتر لە سی و دوو ساڵە هێشتا هەوڵێکی تۆکمە بۆ کۆکردنەوە و خاوێن کردنەوەی سنوورەکانی کوردستان لەم مینانە نەدراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *