بریندارکردنی هاووڵاتییەک لە کاتی کۆڵبەریدا

‏ک.م.م.ک

ڕۆژی هەینی، ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی کۆسار ڕۆستەم نژاد خەڵکی گوندی شمشێر لە شاری پاوە، لە کاتی کۆلبەریدا، لەلایەن پاسەوانانی سنووریی ڕژێمی ئێرانەوە کرایە ئامانج.

جێی ئاماژەیه کە ئەم هاووڵاتییە لە سەر و دەموچاو و چاو و دەستی ڕاستی بە سەختی بریندار کراوە و بە مەبەستی چارەسەر کردنی، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان.

شایانی باسە کە دۆخی تەندرووستی ناوبراو له مەترسیدایه.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *