ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، زیندانی سیاسیی سەید محەممەد حسەینی خەڵکی نەغەدە، بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێران لەو شاری ئازاد کرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، ئەم زیندانییە سیاسییە سەرەتای ڕێبەندانی ئەمساڵ لە لایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە لە مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر غوڵامی بە تۆمەتی محاربە بە ٨ ساڵ دوور خرانەوە بۆ شاری هریس لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی محاربە لە ڕێی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵات، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە مەهاباد بە ٤٠ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ئێران لە ورمێ مەحکووم کرابوو.
ق.ش