سێ بەندکراوی سیاسی گوازرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی لە زینداندا

ک.م.م.ک:
چوارشەممە 25ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، سێ زیندانی سیاسی بە ناوەکانی شاکر بێهروز و کامران قاسمی و ئەمین دڵنشین کە لە زیندانی ئێران لە ورمێ بەندکراون، گوازرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی لە ورمێ.

گواستنەوەکە پاش پابەندنەبوونی بەرپرسان بۆ جیانەکردنەوەی زیندانی تاوانەکان و نەرازیبوونی ناوبراوەکان ئەنجام دراوە.

جێی ئاماژەیە، گواستنەوەی ئەو سێ زیندانییە بۆ دەرەوەی زیندان، بەبیانووی سەردانیکردنی دادوەری سەرپەرشتیار ئەنجامدراوە و لە وەڵامی ئەمە مژارە و گواستنەوەی ئەوان بۆ ژووری تاکەکەسی، ڕەتیان کردەوە نانی نیوەڕۆ وەربگرن.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *