ئازادی سێ زیندانی پاش سی و دوو ساڵ زیندانی کران

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٥ ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، سێ زیندانی بە ناەەکانی جافر ئیسمایلی، سەعید ئارمەند و عوسمان سەحرایی خەڵکی گوندەکانی موانە، خانەقا و شاری ورمێ، لە گەڵ لێبووردنی بنەماڵە و میراتگرانی کەسی کوژراو، لە ئێعدام پەڕینەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم سێ هاوڵاتییە لە ڕۆژی دووشەممەوە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکانیان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ئێران ڕاگوازرابوون و دواین چاوپێکەوتنی خۆیان لە گەڵ بنەماڵەکانیان بە ئەنجام گەیاندبوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم سێ هاوڵاتییە لە هاوینی ٢٦٨٩ی کوردی(١٣٦٨ی هەتاوی) لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە دۆسیەیەکدا ئێعدامیان بە سەردا سەپێنرابوو.

شیاوی باسە کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو لەهەمبەر ئەگەری ئێعدامی ئەم سێ زیندانییە هەواڵێکی بڵاو کردبوویەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *