چوار کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ئێران بریندار کران

ک.م.م.ک:
سێشەممە 24ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی سەعید خۆسرەوی و موختار شاهمورادی خەڵکی سەلاسی باوەجانی دوای ئەوەی هێزە سەربازییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ لە بەرزاییەکانی نەوسودد تەقەیان لێکردن، بە سەختی بریندار بوون.
هەروەها لەڕاپۆرتێکی تردا، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ئۆلفەت عابدینی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی شەبانکارەی سەر بە ڕەوانسەر، دوای ئەوەی هێزە سەربازییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ بە گوللەی ساچمەیی لە بەرزاییەکانی نەوسوود تەقەیان لێکرد، بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی راپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆڵبەرە بریندارەکان بۆ چارەسەری پزیشکی گوازرایەنەوە نەخۆشخانەی جوانرۆ و پاوە.
تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە دا، ناسنامەی کۆڵبەری چوارەم دەستنیشان نەکراوە.
جێی ئەماژەیە کە ساڵانە دەیان کەس بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەکوژرێن و سەدان کەسیش بریندار دەبن.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: