کرماشان؛ کاسبکارێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا

ک.م.م.ک:
چوارشەمە 18ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی ئینتزامی ئێران لە نزیک سێ ڕییانی کەنگاوەر-ی سەر بە پارێزگای کرماشان، دوای وەستاندنی ماشینێکی جۆری پژو پارس، شۆفێرەکەیان دابەزاند و بە تەقەیان لە لاقی کردووەو بە سەختی ئەو شارۆمەندەیان بریندار کردووە.

ناسنامەی ئەو کاسبکارە بریندارە، ڕەزا عەبدی تەمەن 34 ساڵ و خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.

ناوبراو هەر لەو کاتەدا دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ کراوە و ڕۆژی پێنجشەممە بەبێ چاودێری پزیشکی گوازرایەوە بۆ زیندانی دیزڵ ئاوای حکوومەتی ئێران لە کرماشان.

جێی باسە کە حکوومەت بڕی ملیاردێک و 200 ملیۆن تمەن وەکوو بارمتە بۆ ئازادکردنی ئەو هاولاتییە داناوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *