ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وەرگیراو لە ناوەندی مافی مرۆیی نا بۆ زیندان، نا بۆ ئێعدام، زیندانی سیاسیی قاسم ئابستە کە ماوەی ١٢ ساڵە لە زینداندایە و لە چوار ساڵی بەرێوە بە بۆنەی شێرپەنجەی تیرۆئید نەشتەگەری بۆکرا، بەڵام لە دوای ئەو دەمەوە لە هەر چەشنە پێڕاگەیشنێکی پزیشکی و چکابی پێویست و هەر ماوە جارێکی شێرپەنجە بێبەری کراوە.
هەر بەم بۆنەوە پاش چوار ساڵ، ڕووبەڕووی سەرهەڵدانەوەی هەمدیسانی شێرپەنجەی تیرۆئید بوەتەوە و دۆخێکی گران و پڕ لە ئازار لە زیندانی گەوهەر دەشتی کەرەج تێپەڕ دەکات.
شیاوی باسە دوکتۆرەکان لە پاش ئەو نەشتەرگەرییە جەختیان کردبوویەوە کە پێویستە لە ژێر چاوەدێری پزیشکدابێت و بەردەوام تێستی لێوەبگیردرێ بەڵام دەست و پێوەندییەکانی ناو زیندان ڕێگریان لە هەر چەشنە دەرمان و پێڕاگەیشتنێک کردووە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە قاسم ئابستە خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی، لە پاش پشکنینی پزیشکی دەرکەوت کە ئەم زیندانییو تووشبووی شێرپەنجەی تیرۆئیدە و دۆخی ئەوەندە ناجێگیر بوو کە تەنانەت لە کاتی قسە کردندا نەیدەتوانی بە باشی هەناسە بکێشێت.
سەید قاسم ئابستە زیندانی بیروباوەڕی و سیاسیی پێڕەوی ئاینزای سوننە٤٢ ساڵ تەمەن و خەڵکی مەهاباد و خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە و ناوبراو ١٢ساڵ بەر لە ئێستو دەستبەسەر و بۆ ژوورە تاکەکسیەکانی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا و٨ مانگ لەوێ مایەوە و پاشان بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوازرا و ماوەی ٦ مانگیش لە ژوورەتاکەکەسییەکانت بەندی ٢٤٠ و ٢٠٩ ی ئەو زیندانە زیندانی کرا. دواتر گوازرایەوە بۆ بەندی ٣٥٠ی زیندانی ئێڤین و پاش ٢٠ ڕۆژ واتە ڕێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧١٢ ی کوردی، بۆ زیندانی گەوهەر دەشتی کەرەج ڕاگوازرا.
جێی ئاماژەیە ناوبراو بە تۆمەتگەلی وەکوو محاربە و لایەنگری لە گرووپە سەلەفییەکان مەحکووم کراوە.ناوبراو ١٧ی گوڵانی ٢٧١٦ی کوردی، بۆ ماوەی مانگێک وەکوو ناڕەزایەتی نیشاندان بەرانبەر و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و کێشەی جەستەیی دەستی دابوویە مانگرتن لە خواردن.
ق.ش