ئازادی محەممەد مرادخانی بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی محەممەد مرادخانی ٤٢ساڵ تەمەن، خەڵکی سەقز و دانیشتووی سنە بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە ئازاد کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو شەممە ١٦ی ڕەزبەری ئەمساڵ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە سنە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەت لەو شارە ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە، ناوبراو لەماوەی دەستبەسەری لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *