ک.م.م.ک:
سێشەممە ١٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی دیاکۆ تارا کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی کێلەسپیان سەر بە پیرانشار زیندانی بەندکراو لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە بۆ مەرەخەسی ڕەوانە کرا.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، لە لایەن هێزە ئومنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر و پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
جێگای ئاماژەیە کە، ئەم هاوڵاتییە سەرەتای ساڵی ٢٧٢١ی کوردی، بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری حکوومەتی ئێران بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم و لە کۆتاییدا ڕێکەوتی٦ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی خۆی بە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە ناساندبوو.
بە پێی هەواڵەکە، حوکمی مەحکووم بوونی ناوبراو بە دەکارخستنی مادەی ٤٤٢ بۆ چوار مانگ و نیو دابەزیوە.
ق.ش