ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆڵبەری ٢٤ساڵ تەمەن بە ناونیشانی فوئاد مێهدی ئیبراهیمیان خەڵکی شاری سەردەشت کە لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین پێی ڕاستی خۆی لە دەست دابوو، بە هۆی بەرکەوتنی خەساری گران چاوی چەپیشی لە دەستدا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، چاوی چەپی ئەم کۆڵبەرە یەکشەممە ٨ی ڕەشەمە لە نەخۆشخانەی نیکووکاری تەورێز نەشتەرگەری بۆکرابوو بەڵام بە هۆی قوڵی برینەکەیەوە چاوی چەپیشی لە دەست دا.
جێی باسە پێی ڕاستی ئەم کۆڵبەرە پێشتر لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزای تەورێز پاش نەشتەرگەری بڕدرایەوە.
شیاوی باسە، دووشەممە ٢ی ڕەشەمەی ئەمساڵ، فوئاد مێهدی ئیبراهیمیان هاوکات لە گەڵ دوو کۆڵبەری دیکە بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری بانە بە گرانی بریندار بوو و بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی لەو شارە ڕاگوازرا.
ق.ش