ک.م.م.ک:
یەکشەممە 8ی ڕەشەمەی 2721ی کوردی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی لایق ڕەحمانی و هوشیار میروەیسی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل بریندار بوون.
بە پێی هەوالەکە، ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئەو دوو کۆڵبەرە لە دەڤەری شمشێری سەر بە پاوە بەهۆی پێکدادان لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و ئەو دوو کۆڵبەرە بە سەختی بریندار بوون.
شایانی باسە ناوبراوەکان بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لەمەڕ باروودۆخی ئەو دوو کۆڵبەره بریندارە هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.
ع. س


