جێبەجێ کردنی حوکمی ٧٠زەبری قامچی چیا ئاغابەیگپوور

ک.م.م.ک:

لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو، حوکمی لێدانی ٧٠ زەبری قامچی زیندانی سیاسیی چیا ئاغابەیگپوور، خەڵکی گوندی ڕەحیم خان سەر بە شاری بۆکان لە زیندانی ئێران لەو شارە جێبەجێ کراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە لە شاری بۆکان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات و لە بەرژەوەندی حیزبێکی کوردی دژبەری ئێران بە ساڵێک و دوو مانگ زیندان و ٧٠ زەبر قامچی و ٣٠ ملوێن تمەن غەرامەی نەخت مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە کە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان ئەم زیندانییە سیاسییە نێردرابوو بۆ مەرەخەسی و ڕۆژی یەکشەممە یەکی ڕەشەممە گەڕابوویەوە بۆ زیندان. ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕێبەندان ئەم هاوڵاتییە کوردە بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئێران لە بۆکان ڕاگوازرا.

جێی سەنجە کە چیا ئاغا بەیگپوور ڕۆژی ١٥ی خەرمانان بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەیەکت ئەمنییەتی ئێران لە ورمێ ئازاد کرابوو. ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری لە مافی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی گەلاوێژی ئەمساڵ، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتآیە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و بە تۆمەتی هەواداری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران دەستبەسەریان کرد.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: