هێرشی تۆپخانەیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دژی تل ڕفعەت و شەهبا لە ڕۆژئاوای کوردستان

KMMK:

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ناوچەکانی شەهبا و تەل ڕەفعەت هەڵکەوتە لە ڕۆژئاوای کوردستانی کردە ئامانجی تۆپخانەکانی.

بە گوێرەی هەواڵەکان، شەوی ڕابردوو ئەرتەشی داگیرکەری تورکیا ناوچەکانی شەهبا و ناوەندی شاری تەل ڕەفعەتی کردە ئامانجی تۆپخانەکانی و تا ئەم کاتە لە مەڕ خەسار و زیانەکانی ئەم هێرشە زانیاری دەرنەکەوتووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆڕتە جموجۆڵی چەکداری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە هێڵی سنووری باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان زیادی کردووە ، ئەرتەشی عوسمانی بە هیوایە هێرشێی بەربڵاو دژ بە ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێبکات وهەمدیسان هەوڵی لەناوبردنی شۆڕش وسەرهەڵدانی جڤاکی کوردەکان دەست پێکردووە کە هەرجارەو هەوڵەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە گەڵ بەرخۆدان و بەرسڤی کوردەکان ڕووبە ڕوو بوونەتەوە وئەنجامێکی دەست نەکەوتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@KMMKADMIN پەیوەندی

تێلێگرام
@KMMKKURDISTANا