تەقینەوەی مین برینداربوەنی سێ کۆڵبەری لێکەوەتەوە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی فۆئاد بیتۆشی ٢٤ساڵ تەمەن، کیانووش ڕەئەفی ٢٤ساڵ تەمەن و ئامانج خەڵکی شاری سەردەشت، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی هەنگەژاڵ ی بانە بە گرانی بریندار بوون.

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆڵبەرە بریندار بووەکان بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی شاری بانە ڕاگوازراون.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵانە لە کوردستان، خەڵکێکی زۆر بە هۆی تەقینەوەی مینە بە جێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق دەبنە قوربانی کە ماوەی هەشت ساڵە وەکوو خۆی ماونەتەوە و پتر لە ٣٣ساڵە هێشتا هەوڵێکی جیددی بۆ خاوێنکردنەوە و کۆکردنەوەیان لە سنوورەکانی کوردستان نەهاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *