هاوڵاتییەک دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێران لە بۆکان

ک.م.م.ک:

شەممە 30ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی و بەپێی ڕاپۆرتەکان بۆ کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاوڵاتیەکی بە ناسنامەی کەمال عەباسیوەند، خەڵکی بۆکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی دەسبەسەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ئێران لەو شارە.

جێی ئاماژەیه که، ناوبراو لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوه به تۆمەتی”هاوکاری له گەڵ یەکێک لەحزبەکوردستانیەکانی” دژ بەئێران سزای شەش زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

شایانی باسە کە ئەو هاوڵاتییە ڕۆژی 2ی گەلاوێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ لێپرسینەوە گوازراوەتەوە بۆ بنکەیەکی ئاسایشی ئێران لە ورمێ.

جێگای ئاماژەیە، کە دوای 35 ڕۆژ لە دەستبەسەرکردن، پاش کۆتایی پرۆسەی لێپرسینەوە بە بارمتەی 200 ملیۆن تمەنی بە شێوەیەکی ئازاد کرا.

ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: