ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناوی ئازاد ئیسماعیل پوور، خەڵکی گوندی کۆڵسێ- ی سەردەشت، پاش کەوتنە خوارەوەی لە بەرزاییەکانی ناوچەی سەردەشت، گیانی لەدەستدا.
جێگەی ئاماژەیە،ناوبراۆ لە کاتی کۆلبەری تووشی ڕووداوەکە بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردوستان، ئازاد ئیسماعیل پوور خێزاندارە و دوو منداڵی لەپاش بەجێ ماوە.
جێی ئاماژەیە کە هەروەها، یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی کۆڵبەرێک بەناوی عوسمان بەدری خەڵکی گوندی وانیسەری سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی دوای ئەوەی هێزەکانی حکومەت لە سنوری نەوسوود تەقەیان لێکردبوو، بە سەختی برینداربوو.
ش.م