ک.م.م.ک:
هەینی 22ی2721ی کوردی، میرمنداڵێکی 16 ساڵان بە ناوی رووزبێه مورادی خەڵکی دێواندەرە لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەو گەنجە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
کێشەی ئابووری، فەرهەنگی، سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان هەندێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوشتنن لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستان.
ع.س