ک.م.م.ک:
پێنج شەممە ٢١ی ڕێبەندانی٢٧٢١ی کوردی،سێ چالاکوانی کرێکاری بە ناوەکانی “هاجەر سەعیدی و فەردین میرکی و عیسا مورادی” بۆ نووسینگەی هەواڵگریی ئێران لە سنە بانگکران و لێپرسینەوەیان لێکرا.
بەپێی راپۆرتەکانی کومەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکییەکانیان لێپرسینەوەیان لەو هاوڵاتیانە کردووە.
بە پێی ھەواڵی ھەواڵگری کومەڵەی مافی مروڤی کوردوستان: “هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا ئەو سێ چالاکوانە کرێکارییە تۆمەتبار بکەن بە ئەندامبوون لە یەکێک لە “حزبە کوردستانیەکان” کە دژی حکومەتی ئێرانن.
جێگای ئاماژەیە، کە ئەو سێ هاوڵاتییە دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستبەسەرکردن و لێپرسینەوە بە شێوەیەکی کاتی ئازادکراون.
جێی تێبینیه که هاجەر سەعیدی وفەردین میرکی پێشتردەستەبەسەرکرابۆن.
ش.م