ئیقبال شەعبانی بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەل کرا

ک.م.م.ک:
چوارشەمە 20ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، چالاکوانێکی کرێکاری بەناوی ئیقبال شەعبانی خەڵکی سنە، بانگکرا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو بە تەلەفۆن بانگکراوە و هەڕەشەی دەستبەسەررکردن لێکراوە.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە ئەم هاوڵاتییە چەند کاتژمێرێک دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە.

جێگای ئاماژەیە، کە ئیقبال شەعبانی لە مانگی گولانی 2719دا لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە ساڵێک زیندانیکردنی تەعڵیقی سزا درا.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری بانگکردنی ئەو هاوڵاتییە بۆ دەزگا ئەمنییەکانی ئێران لە بەردەستدا نییە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *